سەردێڕ:

پەیامێکى نوێى ئەمەریکا لە بارەى هەڵبژاردنى عێراق

PM:10:43:06/10/2021

5712 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکى لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڵاوکردەوە و وەک هەلێکی یەکلاکەرەوەی بۆ دەنگدەران ناوبرد بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتوویان.


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد "بەشداری کاریگەری وڵاتان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پیشوەختەی عێراق هەلی پاكی و بێگەردی هەڵبژاردنەکە زیاتر دەکات".

رۆژى ١٠ى تشرینى یەکەم هەڵبژاردنى پێشوەختى عێراق ئەنجام دەدرێت و لەسەر ئاستى نێوخۆیى و نێودەوڵەتى پشتیوانییەکى زۆر بۆ ئەنجامدانى لە وادەى خۆیدا هەیە.

پێشتریش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراوەتەبەر بۆ رێگریکردن لە دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.













گەلەری