سەردێڕ:

هەنگاوێکى نوێ لە فەیسبووکەوە لەدواى راگرتنى خزمەتگوزارییەکانى لە ئێوارەى دوشەممەدا

PM:09:54:06/10/2021

8276 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەک لە راپۆرتێکیدا بڵاوى کردەوە، کۆمپانیای فەیسبووك بەهۆی راپۆرتی زیانەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە، خستنەڕووی بەرهەمە نوێیەکانی خاوکردووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکیدا بڵاوى کردەوە، چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆى راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان و دانیشتنەکانى کۆنگرێسى ئەمەریکا پەیوەست بە بەڵگەنامە نێوخۆییەکان لەبارەى زیانى خزمەتگوزارییەکانى ئەو کۆمپانیایە، بەڕێوبەرایەتى کۆمپانیاى فەیسبووک لە چەند رۆژى دوایدا پرۆسەى بڵاوکردنەوەى بەرهەمە نوێیەکانى، خاوکردووەتەوە.

بەگوێرەى راپۆرتەکە، بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە کاری خستنەڕووی ئەو بەرهەمانەیان هەڵپەساردووە بەهۆی بانگکردن و لێکۆڵینەوە لە ١٠ بەرپرسی ئەو کۆمپانیایە بۆ گەرەنتیکردنی ئەوەی ئەو بەرهەمانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر منداڵ نابێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆمپانیاکە رووبەڕووی چەند تۆمەتێکی ئابڕووبەر بووەتەوە بەهۆی ئاشکراکردنی چەند نهێنییەك لەلایەن یەکێك لە کارمەندەکانی کە پێشووتر لەوێ کاریکردووە.

بەگوێرەى رۆژنامەکە، فرانسس هاوگن، فەرمانبەری پێشووی کۆمپانیای فەیسبووك لە کۆنگرێسی ئەمەریکا جەختی لەوەکردوەتەوە، کۆمپانیاکەیان گوێ بەو لێکۆڵینەوانە نادەن کە لەبارەى زیانى بەرهەمەکانیان لەسەرتەندروستى و دەروونى منداڵ و هەرزەکاران، بڵاودەکرێنەوە.

کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەى رۆژى دووشەممەى رابردوو بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتوون و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەیە.













گەلەری