سەردێڕ:

دەیان سیخوڕی ئەمەریکا لە جیهاندا ئاشکرا بوون

PM:08:11:06/10/2021

7520 جار خوێندراوەتەوە

ئاژاسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە چەند ساڵی رابردوودا، دەیان سیخوڕی سەربە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی (CIA) لە وڵاتانی جیهان، بەتایبەت لە رووسیا، چین، ئێران و پاکستان دەستگیرکراون و کوژراون یاخود ناچار کراون کە بەشێوەی دوو لایەنە کاری سیخوڕی ئەنجام بدەن.


ئاژانسی ئەنادۆڵ پشتی بەزانیارییەکانی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بەستووە کە، توانیویەتی تۆمارێکی زانیاریی دەست بخات کە "CIA" لە چەند هەفتەی رابردوودا ناردویەتی بۆ وێستگەکانی خۆی لە دەرەوەی وڵات.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە "لە چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی بیانی کە کاریان بۆ"CIA"ی کردووە دەستگیرکراون و کوژراون، بەشێکی زۆریشیان ناچار کراون بەشێوەی دوو لایەنە کاری سیخوڕی ئەنجام بدەن".

بەگوێرەی ئەو تۆماری زانیاریانەی کە نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، لە تۆماری زانیارییەکاندا، باس لەوە کراوە کە"CIA" بەخێرایی متمانەی بەو سیخوڕانە کردووە کە دایمەزراندوون، سیستمی هەواڵگریی وڵاتانی بیانی بە کەم بینیوە و پەلەی کردووە لە دامەزراندنی سیخوڕەکاندا.

ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری (Central Intelligence Agency) کورتکراوەکەی CIA، ئاژانسێکی هەواڵگری فەرمی حکومەتی ئەمریکایە و لە ١٨ی ئەیلولی ساڵی ١٩٤٧دا دامەزراوە و ئەرکی سەرەکی بریتییە لە، کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر دەوڵەت و کیانە بیانیی و نێودەوڵەتییەکان و گواستنەوەی بۆ بەردەم سەرۆک و کۆنگرێس و بڕیاربەدەستانی ئەمریکا.













گەلەری