به‌پێی ریزبه‌ندییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیای "هێنلی و كۆمپانیا راوێژكارییه جیهانیه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون" كراوه، تێیدا هاتووه "كۆریای باشور و سه‌نگافوره پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانیان گرتووه"، هەر بەپێی ریزبەندییەکە، عێراق لە پلەکانی کۆتایی ریزبەندییەکەدایە.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاب له كۆریای باشور له‌باره‌ی ریزبهندییهكهوه ده‌ڵێت، "ژاپۆن و سه‌نگافوره ده‌ستیان به‌سه‌ر ریزبه‌ندییه جیهانییه‌كه‌دا گرتووه و هاوڵاتییانی ئه‌و دوو وڵاته به پاسپۆرته‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی ١٩٣ وڵاتی جیهان بكه‌ن".
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌شی وتووه، "كۆریای باشور و ئه‌ڵمانیاش
به‌پێی ڕیزبه‌ندییه‌كه پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێناوه، هاوڵاتییانی ئه‌م دوو وڵاته‌ش
ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی ١٩٠ وڵاتی جیهان بكه‌ن".
هاوکات فینلاند، ئیتاڵیا، لوکسەمبۆرگ و ئیسپانیا لە پلەی
چوارەمی ریزبەندییەکەدان.
به‌پێی ئه‌و پۆلێنكردنه‌ی كۆمپانیاكه بڵاویكردووه‌ته‌وه
تێیدا، عێراق، نیپال، فەلەستین، سۆمال، یەمەن و چەند وڵاتێکی دیکە، لە پلەکانی
کۆتاییدان و دەتوانن بەبێ ڤیزا سه‌ردانی ته‌نها ٣٣ وڵات بكه‌ن.
بڵاوكراوه‌ی هێنلی ریزبەندییەکی جیهانی ١٩٩ وڵاتییە لەسەر
ئاستی جیهان بۆ دیاریكردنی به‌هێزترین پاسپۆرتی وڵاتان، لەسەر بنەمای تۆماركردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنی داتای کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.