PM:07:35:06/10/2021
5576 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەیەکى تەلەفۆنى بڵاوکردەوە کە لە رێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندى بکەن و پرسیار لەبارەى هەڵبژاردنەکە بکەن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە تویتەری خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت ژمارەیەک لە کارمەندەکانی بەردەوام سەرقاڵی وەڵامدانەوەی پرسیاری دەنگدەرانن کە بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری زیاتر و ورد لەبارەی هەڵبژاردن و پێداویستی و رێوشوینەکانەوە پەیوەندییان پێوە دەکەن.
هەروەها، کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە کە دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراقەوە
دەتوانن لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنی 5667ەوە پرسیارەکانیان لەبارەى
هەڵبژاردنەوە لە کارمەندانى کۆمسیۆن بکەن.