پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە لە رێگای گوندی شەکرۆك لە نزیك ناحیەی هەریر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا چەند کەسێك بە سەختی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای زیانی گیانی، زیانێکی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر
رایگەیاندووە، کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری،
لەنزیک دەروازەی دەرچوون بۆ ناوچەی پیشەسازی باکور، پێکدادانێک روویدا لە نێوان سێ
ئۆتۆمبێلدا.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی
گیانلەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی
بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی
شۆفێران بە خێرایی دیاریکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.
موراد ئەحمەد، هەولێر