ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لە بەیانیدا، ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بەهاى تمەن نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٢٥ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی
تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.