سەردێڕ:

وێنە.. تەماشانەکردنی ئاوێنەیەک سێ ئۆتۆمبێل بەیەکدا دەدات

PM:04:49:06/10/2021

10364 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، تەماشانەکردنی ئاوێنەکەی وایکردووە خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا بکێشێت.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری، لەنزیک دەروازەی دەرچوون بۆ ناوچەی پیشەسازی باکور، پێکدادانێک روویدا لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا.

فازڵ حاجی نووسیویەتی،ئۆتۆمبێلەکان دووانیان تایبەت و ئەوی دیکەیان بارهەڵگرێکی گەورە بووە، لەدەرەنجامی رووداوەکەش شۆفێری هیۆندای تایبەتەکە زامدار بوو، کە هەر خۆیشی لایەنی خەتابار بوو، چونکە بەلەناکاوی هەوڵی دابوو رێڕەوی بگۆڕێت لەچەپەوە بۆ راست.

دەشڵێت، ئەمەش وایکردبوو هیۆنداکە کۆنترۆل لەدەستبدات و خۆی بکێشێت بەلاتەنیشتی بارهەڵگرێکدا، کەلەلای راستی رێگا دەڕۆیشت و لەدوای ئەوەش دووبارە گەڕابووە ناوەندی شەقام و کەوتبووە سەر رێڕەوی ئاڵتیمایەکی تایبەت و ئەویش خۆی پێداکێشابوو.

فازڵ حاجی داوا لە شۆفێران دەکات، رەچاوی سەیرکردنی ئاوێنەکان و رەخسانی هەل بکەن بەر لە رێڕە و گۆڕین بۆئەوەی سەلامەت بن.

May be an image of car and roadMay be an image of standing, car and roadMay be an image of car and roadMay be an image of car and outdoorsMay be an image of road












گەلەری