سەردێڕ:

عێراق و ئێران ژمارەیەک روفاتیان ئاڵوگۆڕکرد

PM:04:27:06/10/2021

2716 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی نێودەوڵەتی سەربە خاچی سور رایگەیاند، روفاتی ١١ سەربازی عێراقی لەگەڵ ٢٠ روفاتی سەربازی ئێرانی ئاڵوگۆڕییان پێکرا و گەڕێنرانەوە وڵاتی خۆیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی نێودەوڵەتی سەربە رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رێگەی دەروازەی سنوری شلامچەوە ٢٠ روفاتی سەربازی عێراقی لەگەڵ ٢٠ روفاتی سەربازی ئێران ئاڵوگۆڕییان پێکرا و گەڕینرانەوە وڵاتی خۆیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیاتر لە ٣٠ ساڵە جەنگی نێوان ئێران و عێراق کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا هەزاران خێزان چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی خۆشەویستانیانن.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەی نێودەوڵەتی بەردەوامدەبێت لە هەوڵەکانی بە ئامانجی دەستخستنی وەڵامێک بۆ خێزانی ئەو سەربازە ئێرانی و عێراقییانەی تا ئێستا چارەنوسییان دیارنیە.

لە٢٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠ جەنگی سەربازی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد و تیایدا چەندین چەکی قورس بەکارهێنرا. دوای هەشت ساڵ لە بەردەوامی جەنگەکە لە ٨ی ئابی ١٩٨٨ بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٥٩٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی بەجەنگەکە هات. تیایدا لەلایەنى عیراقى نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس کوژران و ٦٠ هەزار سەربازیشی لەلایەن سوپای ئێرانەوە دەستگیرکران. لەبەرامبەردا ئێران رایگەیاند ٣٠٠ هەزار کەس لەسەرباز و هاوڵاتییانی بەهۆی جەنگەکەوە کوژراون و تا ئێستاش ژمارەیەک لە سەربازانی هەردوولا چارەنوسییان دیارنییە.


كـ ، ئـ








گەلەری