PM:03:58:06/10/2021
27252 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، رێگەنادرێت هیچ هاوڵاتییەک و فەرمانبەرێک بەبێ هەبوونی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆی نییە سەردانی هیچ فەرمانگەیەک بکات و فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە پێناو دابەشکردن و پێدانی ژمارەیەکی زیاتری ڤاکسینی کۆرۆنا و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی وەزارەت دایناوە و گەیشتن بە بەرگری کۆمەڵ رێگەنادرێت هیچ هاوڵاتی و کارمەندێک بێ کارتی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی فەرمانگەکانی حکومەت بکەن."
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
دەستەی مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان و دەستەی مامۆستا
و بەڕێوەبەر و خوێندکار و کارمەندانی سەرجەم قوتابخانەکان بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
راگەیەنراوەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، بە ئامانجی بە دواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکان،
تیمی تایبەتی تەندروستی پێکدەهێنرێت.
كـ.ئـ