سەردێڕ:

لە سلێمانی باندێکی ساختەکردنی ڤیزا دەستگیرکران

PM:01:35:06/10/2021

10556 جار خوێندراوەتەوە

بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، گروپێكی ساختەكاری لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستگیرکراون كە بە نیازبوون بە بەڵگەنامەی ساختەوە بچنە وڵاتێكی ئەوروپییەوە.


لە راگەیەنراوێکدا، بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باسی لەوەکردووە، گروپەکە لە ٢٤ کەس پێکهاتبوون و لە رێگای کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانییەوە ڤیزای ساختەی وڵاتی "ئەندۆرا"یان بۆ دابینکراوە و بەنیازبوون رۆژی ٥ی ئەم مانگە لە گەشتی (سلێمانی-دۆسڵدۆرف)دا گەشت بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، توانیویانە ساختەكارییەكە ئاشكرا بکەن و رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هۆشداریی دایە هاوڵاتییان کە بەهیچ شێوەیەک باوەڕ بەو کەسانە نەکەن کە گوایا بەبێ چاوپێکەوتن و پەنجەمۆر ڤیزایان بۆ وەردەگرن و بەهیچ شێوەیەکیش پارەکانییان لە نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو نەخەوێنن چونکە کارێکی نایاساییە.













گەلەری