سەردێڕ:

لیرەی تورکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد

PM:01:02:06/10/2021

10552 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بەهای لیرەی تورکی نزمترین بەهای خۆی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی نرخی سوودەکان.


بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە بینیوە و ئەمڕۆش بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی لەبەرامبەر لیرەی تورکیدا گەشتە ٨.٩ لیرەی تورکی.

لە بەرامبەریشدا، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرزبووەوە ئەمەش دوای ئەوەی ئابووری جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و رێژەی یەدەگی دراوی نەختینەیی ئەمریکاش گۆڕانکاری بەسەرداهات.

لە رۆژی ٢٩ی ئەیلولی ئەمساڵیشدا، بەهۆی سیاسەتە دراوییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاوە، بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ئابوری تورکیا دووچاری فشار و قەیرانێکی زۆر بووەوە بەهۆی کەمی بەشداری وەبەرهێنەرەکانەوە لە ئابوری تورکیادا، بەهۆی ئەو رێکارانەی کە بانکی ناوەندی تورکیا گرتەبەر و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فشارەکانی سەر لیرە زیاد ببێت و نرخەکانیش لەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.













گەلەری