سەردێڕ:

لەم شارە؛ بومەلەرزەیەک روویدا

PM:12:16:06/10/2021

7464 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای دیالە روویدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای دیالە روویدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، چەقی بومەلەرزەکە دەکەوێتە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی شاری مەندەلی.

ئاماژەی بەوەشداوە، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.

كـ. ئـ













گەلەری