سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. حاڵەتێکی پێکەنیناوی بەسەر پەیکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراقدا هات

PM:12:09:06/10/2021

20092 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەک، لەکاتێکدا جێنین پلاسخارت پەیکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەیویست کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامبدات، توشی حاڵەتێک بوو کە ئامادەبووانی هێنایە پێکەنین.


لەکاتێکدا پلاسخارت دێتە شوێنی کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییەکە بە زمانی عەرەبی دەڵێت، "ئەم کاتەتان باش، داوای لێبووردن دەکەم بەڵام من بە ئینگلیزی قسەدەکەم" لەوکاتەدا وەرگێڕەکەشی هەمان قسەکانی پلاسخارت دووبارە دەکاتەوە و ئامادەبووان دەست بە پێکەنین دەکەن.

هەر لەو کاتەدا پلاسخارت بە وەرگێڕەکەی دەڵێت، "چییە قسە عەرەبییەکانم بۆ عەرەبی وەردەگێڕیت"، لەوکاتەدا وەرگێڕەکە توشی حاڵەتێکی شەرمهێنەر بووەوە.

جێنین ھینیس پلاسخارت، سیاسمەندارێکی ھۆڵەندییە و لە ٢٠١٨ەوە وەک پەیکی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەستبەکاربووە.

بڕیارە ١٠ی ١٠ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەردەوامی پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستوەردانی حزبی دەکەنەوە.














گەلەری