سەردێڕ:

سێ کۆمپانیاى وزە لە هەرێم: زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارمان لە حکومەت وەرگرتووە

AM:10:30:06/10/2021

2320 جار خوێندراوەتەوە

سێ کۆمپانیاى نەوت و غاز لە هەرێم رایانگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریان وەک حەقدەستى بەرهەمهێنان لە حکومەتى هەرێم وەرگرتووە.


کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڕی ١٣١ ملیۆن دۆلاریان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کۆمپانیاکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردوە، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ١٣١ ملیۆن دۆلاریان لە هەریمی کوردستان وەرگرتووە، لەکاتێکدا لە نۆ مانگی ساڵی رابردوودا لەو ماوەیەدا ٧٤ ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش بۆ زیادبوونی ڕێژەی بە بازاڕکردنی غاز و پترۆڵی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بە رێژەی ٧٧٪.

هاوکات، کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن رایگەیاندووە، بڕی ٣٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاریان وەک حەقدەستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان وەرگرتووە بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ.

کۆمپانیای شامارانیش رایگەیاند، بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلار و ٣٠٠ هەزار دۆلارییان وەک حەقدەستی مانگی حەوتى ئەمساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە.

زیادبوونى بەرهەم و قازانجى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێننانى نەوت و غاز و بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بەڵگەى زیادبوونى داهاتى ئەو کەرتەیە لە هەرێم، کەچى حکومەتى هەرێم هێشتا بە بیانووى نەبوونى پارەوە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى دەستپێنەکردووەتەوە کە زیاتر لە سێ هەزار پڕۆژە راگیراون.








گەلەری