سەردێڕ:

جارێکی دیکە دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی بادینان دواخرا

AM:09:33:06/10/2021

3848 جار خوێندراوەتەوە

دوای ١٤ مانگ لە دەستگیرکردنیان جارێکی دیکە دادگاییکردنی بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان کە بڕیار بوو ئەمرۆ لە دادگاى هەولێر بەڕێوەبچێت دواخرا.


هەرێم رەفعەت پارێزەری سزادراوانی بادینان لە بەردەم دادگای هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، چەندین جارە دانیشتنی دەستگیرکراوانی بادینان دوادەخرێت، بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک لە دادوەرەکان روونکردنەوە بدەن لەسەر هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیاربوو دادگاییکردنی هەریەک لە سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل بەڕێوەبچێت.

رۆژی دووشەممە، دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دواخرا، بەهۆی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە.

ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەند کرد.














گەلەری