سەردێڕ:

بتکۆین ئاستێکی بەرزتری تۆمارکرد

AM:09:00:06/10/2021

5116 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چوار هەفتەدا دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین ئاستێکی بەرزتری تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی هەر بتکۆینێک گەیشتە ٥٠ هەزار ٨٠٨ و دۆلاری ئەمریکی و بەرێژەی ٪٥.٤٢ بەرزبووەوە.


مانگی رابردووش، هەڵمەتێکی ناڕەزایەتی جۆراوجۆر دژ بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان سەریهەڵدا، تیایدا حکومەتەکان دەترسن لەوەی گۆڕانکاری خێرا بەسەر بەهاکەیدا رووبدات.

بە تایبەتیش، کە دراوە ئەلیکترۆنییەکان رۆڵی ئەو حکومەتانە لە سەرکەوتن بەسەر سیستەمە دارایی وچاودێرییەکاندا کەمدەکاتەوە، مەترسییەکان بۆ سەر سیستمە داراییەکان زیاد دەکات، تاوانە ئابورییەکان پەرەدەسێنێت و زیان بە وەبەرهێنەرەکان دەگەیەنێت.

بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وایکردووە خەڵکێکی زۆر روو لە بەکارهێنانی بکەن.

ئەمەش لەکاتێدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، حکومەتی چین بازرگانیكردن به‌ دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌ "نایاسایی" له ‌قه‌ڵه‌مدا، بەوهۆیەوە بەهای بتکۆین بە رێژەی ٨٪ دابەزی.

بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسرا و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.













گەلەری