AM:08:42:06/10/2021
2104 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی رۆژی دووشەممە بۆ جارێکی دیکە، دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان دواخرا، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن.
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە دادگاییکردنی هەریەکە لە سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل بەڕێوەدەچێت."
رۆژی دووشەممە،
دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دواخرا، بەهۆی گواستنەوەی
دوو دادوەرەوە.
ماوەی زیاتر لە
١٤ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە
بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش
ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە،
بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەند کرد.