سەردێڕ:

کاتی دابەشکردنی نەوت لە هەرێم ئاشکراکرا

PM:11:39:05/10/2021

25272 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، نەوتی سپی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.


حسێن تاڵب جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بڕە نەوتی سپی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت و سەرەتای مانگی داهاتووش، بڕە نەوتی سپی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پێویستی نەوتی سپی ئامادەیە و لە رێگای کارتی تایبەتی دابەشکردنی نەوتەوە دابەشدەکرێت کە ماوەی چەند ساڵێکە بەکارهێنراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی پێداویستی هاوڵاتییان نەبووە و ساڵی پاریش، لە هەندێک ناوچە دابەشکرا و لەهەندێک ناوچەی دیکەش دابەشنەکرا، سەرباری ئەوەی هاوڵاتیان گازەندەی گرانی نرخی نەوتەکەیان دەکرد.













گەلەری