PM:11:25:05/10/2021
33448 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان گواستنەوەیان بۆ سیستمی e-parwarda ئەنجامداوە بەڵام وەرینەگرتووە "بۆیە داواکارین بەپەلە کاری پێویست ئەنجام بدەن."
خۆگر خالید سەرۆکی لیژنەی e-parwarda لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، "زۆرێک لە قوتابخانەکان کە گواستنەوەیان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران کردووە لە سیستمی e-parwarda ئەو قوتابخانەیەی بۆی گواستراوەتەوە وەرینەگرتووە."
خۆگر خالید ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارین بەپەلە
کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ وەرگرتنیان و داخڵکردنی ژمارە و بەروار و فەرمانی
گواستنەوەیان."
سیستەمی (e-parwarda) تایبەتە بە خوێندنی ئۆنڵاین و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی
هەرێمەوە پەیڕەو دەکرێت، تیایدا خوێندکاران دەتوانن تەواوی وانەکانی قوتابخانەی تێدا
بخوێنن بەشێوەی ئۆنڵاین، لە سەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەشێوەیەکی بەرچاو
سیستمەکە کاری پێکرا.