سەردێڕ:

دەستپاکی عێراق: لە مانگێکدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٥٥ بەرپرس دەرکراوە

PM:10:48:05/10/2021

2920 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٥٥ بەرپرس دەرکراوە.


دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ٥٥ بەرپرسەی کە فەرمانی دەستگیکردنیان بۆ دەرکراوە، حەوتیان ئەندام پەرلەمانن و سێیانیان بریکاری پێشووی وەزارەتەکانن و چوار کەسیشیان پارێزگاری پێشوون.

ئەوەش هاتووە، پێنج پارێزگاری پێشووتر و نۆ بەڕێوەبەری گشتی ئێستا، نۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشوو، دوو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر لەگەڵ ١٤ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناو ئەو ٥٥ کەسەدان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەستەکە لە راپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ٨٥٨ کەس دەرکردووە، فەرمانی ئامادەبوونی لە دادگاشیان بۆ سێ هەزار و ٢٠٨ بەرپرسى دیکە دەرکردووە.













گەلەری