لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، لە کاتێکدا پیاوێک بە شەقامێکدا دەڕوات، لەناکاو لە پشتەوە کەڵەشێرێک پەلاماری دەدات و بە دەنووکەکانی برینداری دەکات.
لیۆن سوسیران ئەو پیاوەی کە کەڵەشێرەکە هێرشیکردووەتەسەری دەڵێت، "بە رێگاوەبووم بۆ سەر کارەکەم، لەناکاو لەپشتەوە کەڵەشێرێک پەلاماری دام، دەنووکی لە دەستەکانم گرت هەرچەند هەوڵمدا دووری بخەمەوە، بەس چارم نەکرد"، بەسەرسوڕمانیشەوە دەڵێت، "کاتێکم زانی برینداری کردم."
لیۆن لە درێژەی قسەکانیدا باس لە ساتی روبەڕوبوونەوەی خۆی
و کەڵەشێرەکە دەکات و دەڵێت، "لەکاتێکدا سەرقاڵی وەستانی خوێنبەربوونەکەی دەستم
بووم، بەڵام کەڵەشێرەکە وازی نەدەهێنا و بەردەوام بوو لە هێرشکردن، بۆیە منیش وتم
با فریای خۆم بکەوم و داوای هاوکاریم کرد
و پەیوەندیم بە تیمەکانی فریاکەوتنەوە کرد."
لە گرتە ڤیدیۆییەکیشدا دەردەکەوێت، کەڵەشێرەکە پاش ئەوەی
پیاوەکەی بریندارکردووە، بەسەر ئاسنی دەرگایەکەوە بۆخۆی دەقوقێنێت، پۆلیسیش لە دوورەوە
ڤیدیۆی تۆمار دەکەن.
ئەو پیاوە بەدەستی بریندارەوە ئەوەشی وتووە، "کەڵەشێر
لەم ناوچەیە زوو شەڕمان پێ دەفرشێت، هەرچەندە سکاڵاشمان لەسەر خاوەنەکانیان کردووە،
بەڵام وتویانە کەڵەشێرەکان رادەگرین و نایانفرۆشین."
ئەوەندە کەڵەشێر هێرشیکردووەتەسەریان، ئەو پیاوە دەڵێت،
"کەڵەشێرەکان بەڵان بۆ کۆمەڵگا، بەتایبەتیش بۆ منداڵ و بەتەمەنەکان چونکە
ناتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن"، لەکاتێکدا خۆشی گەنجە و کەڵەشێرەکە برینداری
کردووە.