PM:08:23:05/10/2021
32244 جار خوێندراوەتەوە
دادگای باڵای عێراق سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنێک و کەسێکی دیکەدا سەپاند کە "خۆشەویستی" ژنەکە بووە بەهۆی کوشتنی هاوسەری ژنەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەغدا رایگەیاند، ژنێک کە پیشەی بەڕێوەبەری خوێندنگایە لەگەڵ بەرێوەبەری خوێندنگایەکی دیکەدا پەیوەندی سۆزداری دروستدەکەن و دەبنە خۆشەویستی یەکتری.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ماوەیەک بەردەوامی لە
پەیوەندییەکەیان، هەردووکیان رێکدەکەون کە هاوسەری ژنەکە بکوژن.
ئەوەشی خستوتەڕوو، هەردوو تۆمەتبارەکە دانایان بە تاوانەکەیاندا
ناوە و دواتر دادوەر بڕیاریداوە سزای لە سێدارەدان بەسەر هەردوو تۆمەتبارەکەدا بسەپێنێت.