سەردێڕ:

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئامێرەکانی دەنگدان پارێزراون و هیچ هەڕەشەیەکی هاککردنیان لەسەر نییە

PM:07:38:05/10/2021

2952 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ هەڕەشەیەکی هاککردن لەسەر ئامێرەکانی دەنگدان نییە و دەنگدەران دڵنیا دەکەنەوە، کە دەنگەکانیان لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەکەدا پارێزراو دەبێت.


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن کۆمپانیای تایبەتی سیکیورتی جیهانییەوە هەموو رێکارەکان بۆ پاراستنی ئامێرەکانی دەنگدان گیراوەتەبەر.

هاوکات، لە راگەیەنراوێکدا کۆمسیۆن ئاشکرایکرد، کاتژمێر ٧ی بەیانى دەنگدان دەستپێدەکات و کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەموو رێکارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی پرۆسەی دەنگدان گیراوەتەبەر، کە بڕیار وایە ٩ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و ١٠ی مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.













گەلەری