سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزتربووەوە

PM:07:01:05/10/2021

6892 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برینێت بەرزبووەنەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشتە ٨٣ دۆلار و شەش سەنت، بەمەش بەبەراورد بە بەیانی، نرخی نەوت دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٨١ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٧ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

ھاوکات، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقیی ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عێراق کرد بە ڕێژەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی "ھەوڵێکی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار."













گەلەری