PM:06:31:05/10/2021
115000 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، لە یەکێک لە وێستگەکانی هێڵی شەمەندەفەری بەریتانیا، ژنێک کە لەسەر کورسی چاوەڕوانی هاتنی شەمەندەفەر دەکات لەناکاو هەڵدەستێت و پاڵ بە ژنێکی دیکەوە دەنێت و فڕێی دەداتە بەردەم شەمەندەفەرەکە.
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، کە لە وێستگەی شەمەندەفەری "تایمز سکویر"ی بەریتانیا پاش تێپەڕبوونی شەمەندەفەرێک، ژنێک بەخێرایی پاڵ دەنێت بە ژنێکی دیکەوە و فڕێی دەداتە بەردەم شەمەندەفەرەکە.
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانیش بڵاویکردەوە،
پاش رووداوەکە ژنەکە رەوانەی نەخۆشخانەی وێستەگەکە کراوە و روخساری برینداربووە.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکانیش گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و
لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.