کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا کاتی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان تا کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو درێژبکاتەوە.
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "کاتی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران تا کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو درێژکراوەتەوە."
هاوکات، ئامانج عەزیز بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە، کە لەو پارێزگایەشدا کاتی
دابەشکردنی کارتی دەنگدەران درێژکراوەتەوە.
رۆژی هەینی، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕیاریدا، ئەوانەى
کارتى بایۆمەترىیان نوێکردووەتەوە دەتوانن تاکو رۆژى ٥ى ئەم مانگە کارتەکانیان وەربگرنەوە
بە مەبەستى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە ١٠ى ئەم مانگەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەموو رێکارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
بۆ پاراستنی پرۆسەی دەنگدان گیراوەتەبەر، کە بڕیار وایە ٩ی مانگ دەنگدانی تایبەت و
١٠ی مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.