سەردێڕ:

سبەینێ پێنج چالاکوانی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن

PM:05:22:05/10/2021

2376 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوێنێ بۆ جارێکی دیکە، دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان دواخرا، ئەمڕۆ سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، سبەی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن.


بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "سبەینێ چوارشەممە دادگاییکردنی هەریەکە لە سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل بەڕێوەدەچێت."

دوێنێ دووشەممە، دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دواخرا، بەهۆی گواستنەوەی دوو دادوەرەوە.

ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەند کرد.













گەلەری