سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک لەم شارەی هەرێم روویدا

PM:05:03:05/10/2021

16592 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێختەر لە شاری کۆیە روویدا.


بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ پلەی رێختەر لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر روویداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە، دەشڵێت، لە کاتژمێر ٢ و ٣٦ خولەک روویداوە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.













گەلەری