سەردێڕ:

نرخى بەنزین گرانترکرا

PM:04:27:05/10/2021

18612 جار خوێندراوەتەوە

جارێکى دیکە نرخى بەنزین گرانکرایەوە و نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ لە سلێمانى ٧٠ دینار گرانترکرا و بووە ٨٠٠ دینار و نرخى لیترێک بەنزینى موحەسەنیش گەیشتە ٩٠٠ دینار.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەنزینخانەکانى سلێمانى بە نرخە نوێیەکە بەنزین دەفرۆشن و لە ئێستادا نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بە ٨٠٠ دینارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر لە بەشێک لە بەنزینخانەکانى سلێمانى نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بە ٧٣٠ دینار دەفرۆشرا.

سەرەڕاى بوونى دوو پاڵاوگە لە هەرێمى کوردستان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە، بەهۆى باج خستنەسەری لەلایەن حکومەت و کۆمپانیاکانى پارتى و یەکێتییەوە نرخى بەنزین بەردەوام و بە پلەبەندى بەرزدەکرێتەوە.













گەلەری