سەردێڕ:

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکراکرا

PM:03:43:05/10/2021

16120 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ ١٦٠ ملیۆن دۆلاریان خستووەتە بازاڕەوە، کە ئەوەش ئاستێکی نزمە بۆ فرۆشی دۆلار و بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەژمار دەکرێت.


بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی، فرۆشتنی بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی ٪٢٤.٥٣ کەمیکردووە کە تەنها دەگاتە ١٦٠ ملیۆن ٧٣٤ هەزار دۆلار.

ئەمڕۆش، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلاڕێکی ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٨٨٠ مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٦٠ دینار فرۆشرا، هاوکات، پێشتر بانکی ناوەندی رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٢٢٠ ملیۆن دۆلار دەخستە بازاڕەوە، بەڵام ئەمنڕۆ تەنها ١٦٠ ملیۆن دۆلار خستووەتە بازاڕەوە.













گەلەری