ئەمڕۆ سێشەممە، روسیا تیمێکی سینەمایی کە لە دەرهێنەرێک و ئەکتەرێک پێکهاتوون، لەسەر کەشتی ئاسمانی سویوزەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمانی کردن، ئەوەش بە ئامانجی بەرهەمهێنانی فیلمێک لە بۆشایی ئاسماندا.
ئاژانسی روسکۆسمۆسی روسی بۆ بۆشایی ئاسمان رایگەیاند، کەشتییەکە لە بنکەی بایکۆنۆر لە کازاخستانەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و پێشبیندەکرێت کاتژمێڕ ١٢ و ١٢ خولەک بگاتە ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.
هەریەک لە کلیم
شیبینکۆی دەرهێنەری تەمەن ٣٨ ساڵ و یۆلیا بیریسلید، ژنە ئەکتەری تەمەن ٣٧ ساڵ تەنها
١٢ رۆژیان لەبەردەمدایە تا فیلمەکە لە بۆشایی ئاسماندا بەرهەم بهێنن بەناونیشانی
"ئاڵنگاری".
لەگەشتەکەدا ئەنتۆن
شکابلرۆڤی کەشتیوانی بۆشایی ئاسمان لەگەڵ تیمەکە دەبێت و بەمەش تیمەکە روسییەکە لە
سێ کەس پێکدێن.
بیرۆکەی سەرەکی
فیلمەکە بریتیە لە ناردنی پزیشکێکی نوژدار بۆ بۆشایی ئاسمان بەمەبەستی چارەسەرکردنی
یەکێک لەتیمی کەشتیوانی کە نەخۆشی دڵی هەیە.
یۆلیا بیرسلید رایگەیاند، "ئەمە کارێکی موعجیزە ئاسایە، چانسێکە
وێنا ناکرێت، زۆر کارمانکردووە و ماندوبووین، بەڵام دەبێت رێگەنەدەین مەعنەوییاتمان
دابەزێت، بەردەوام بزەدەکەین".
باس لەوەکراوە،
کە دیمتری رۆگۆزین پاڵنەری سەرەکی بەرهەمهێنانی فیلەمەکەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لەساڵی ١٩٨٥ فیلمێک لە بۆشایی ئاسماندا بەرهەمهێنرا کە باسی لە بوژانەوەی بنکەیەکی
بۆشایی ئاسمانی دەکرد.
كـ، ئـ