سەردێڕ:

کۆمسیۆن لەبارەی ئەگەری لەکارکەوتنی ئینتەرنێت لە رۆژی دەنگدان روونکردنەوە دەدات

PM:12:50:05/10/2021

5736 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەگەری لەکارکەوتن و پچڕانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت دڵنیاییدا و دەڵێت، ئەگەر رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئینتەرنێت لەکار بکەوێت، نەک تەنها تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەوا هیچ کاریگەری لەسەر پرۆسەی دەنگدان نابێت.


چاوگێک لە کۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی دیجلەی عێراقی راگەیاند، هەندێ کەس لەو باوەڕەدان لە ئەگەری پچڕانی تۆڕی ئینتەرنێت لە رۆژانی دەنگداندا کاریگەری لەسەر پۆرسەی دەنگدان دەبێت، ئەمەش نیگەرانییەکە لە جێی خۆیدایە و دەنگدەر مافی خۆیەتی، بەتایبەتی لەکاتێکدا لەسەر ئاستی جیهان بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەکارکەوتن.

ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە دەنگدەران دڵنیادەکەینەوە ئەگەر تۆڕی جیهانی ئینتەرنێتیش لەکار بکەوێت، نەک تەنها تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەوا هیچ کاریگەری لەسەر پرۆسەی دەنگدان دروست ناکات".

چاوگەکە زیاتر رونیکردووەتەوە و دەشڵێت، ناوەندەکانی گواستنەوەی هەڵبژاردن پشت بە گواستنەوەی زانیارییەکان دەبەستێت لە رێگەی تەکنەلۆجیایەکەوە پشت بە ئینتەرنێت نابەستێت، هەربۆیە پێویست ناکات دەنگدەران نیگەرانبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی رابردوو بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتن و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەبوو.

رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی تیمی ئاسایشی فەیسبوک کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە، "لەکارکەوتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هێرشی ئەلیکترۆنیی و هاککردن ناگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی تەکنەلۆژیاکانی ئەپڵیکەیشنەکەشەوە، بەیەکجاری ئەپڵیکەیشنەکە لەکارنەکەوتووە".

کـ، ئـ













گەلەری