سەردێڕ:

خانەنشینانى پێشمەرگە ئاگادار دەکرێنەوە

PM:12:13:05/10/2021

15756 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگە ئاگادارى خانەنشینان دەکات بایۆمەترى موچەکانیان ببەن و بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.


بەڕێوەبەرایەتییەکە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى بانکى چەمچەماڵى کردووە داواى کردووە ئاگادارى ئەو خانەنشینانە بکەنەوە کە هەتا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە بە زووترین کات سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ئەوەى بایۆمەتریان بۆ بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەوانەى کۆچى دواییان کردووە بۆ ئەو مەبەستە ئاگادارى وارسەکانیان بکەن.

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەوانەى کە بایۆمەتریان کردووە و نەیانهێناوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بە زووترین کات بایۆمەترییەکە ببەن بۆ بەڕەێوبەرایەتییەکە.








گەلەری