سەردێڕ:

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

AM:11:30:05/10/2021

4792 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینییەکان ئەوەیاندەرخستووە کەوا پلەکانی گەرما لەزۆربەی ناوچەکانی وڵات روولەدابەزین دەکات بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوری عێراق.


دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتووەوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات و ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەکو رۆژی رابردوو دەبێت بەڵام لە باکور و هەرێمی کوردستان، ئاڕاستەی با لەباکور و خۆرئاوا جێگیر دەبێت.

روونیشیکردەوە، ئەمڕۆ کەش و هەوای ناوچەکانی باکور و هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی رابردوو دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر گۆی زەوی و هێڵەکانی پانی و درێژی، هەر چوار وەرزەی ساڵی بە روونی تێدا دەردەکەوێت و لە ئێستاشدا وەرزی پاییز دەستی پێکردووە و چاوەڕواندەکرێت کە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین بکەن.













گەلەری