دوای لەکارکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپ، بەشێک لە میدیاکان بڵاویان کردەوە، جی سوی تەمەن ١٣ ساڵ کە بە هاکكەری چین ناسراوە لە پشت رووداوەکەوە بێت.
بەشێک لە ماڵپەر و میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، جی سوی تەمەن ١٣ ساڵ، کە هاکكەرێکی چینییە، لە پشت پەکخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپەوەیەوە.
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسەکە، دەرکەوت هیچ هەواڵێکی
لەو جۆرە بڵاونەکراوەتەوە، هاوکات، لێدوانی بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووک و راگەیەنراوی
تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیاکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئەنجامی هەڵەیەکەوە بووە لە بەشی گۆڕینی
ئامادەکارییەکانی تایبەت بە سیستمەکە کە بەرپرسە لە ئاراستەکردنی بنەڕەتی تۆڕەکە و
هەماهەنگیکردن لە نێوان ئینتەرنێت و ناوەندەکانی تۆمارکردنی زانیارییەکان لە کۆمپانیای
فەیسبووک.
بەمەش دەردەکەوێت، کە ئەو هەواڵەی لەبارەی هاکكەرە تەمەن ١٣ ساڵە چینییەکەوە
بڵاوکراوەتەوە دورە لە راستییەوە و شتێکی لەو جۆرە بوونی نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی رابردوو بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە
جیهانییەکان لەکارکەوتن و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەبوو.
رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی تیمی ئاسایشی
فەیسبوک کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە، "لەکارکەوتنی
ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هێرشی ئەلیکترۆنیی و هاککردن ناگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی تەکنەلۆژیاکانی
ئەپڵیکەیشنەکەشەوە، بەیەکجاری ئەپڵیکەیشنەکە لەکارنەکەوتووە".
کـ ، ئـ