لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق بەنیازە سیستمی بەرگری ئاسمانی لە هەریەک لە فەرەنسا و کۆریای باشور و روسیا بکڕێت. دەشڵێت، "لە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ پشکی تایبەت بە وەزارەتی بەرگری بۆ کڕینی ئەم سیستمە دیاری دەکرێت".
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی کێشەی دارایی و ئەو بڕە بودجە دیاریکراوەی لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بۆ وەزارەتی بەرگری دیاریکراوە، نەتوانراوە وەزارەتەکە بە سیستمی بەرگری پێشکەوتوو پڕچەکبکرێت و ئامادە بکرێت.
وتیشی، هەربۆیە
لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢دا پشکی تابیەت بە پڕچەککردن و کڕینی سیسمتی بەرگری بۆ
وەزارەتی بەرگری دەستنیشان دەکرێت، بەتایبەتی بەرگری ئاسمانی و هێزی ئاسمانی.
بەدر زیادی
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ پڕچەک کردنی وەزارەتی بەرگری و کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی،
پێویستی بە بڕێک پارەی زۆر هەیە بۆی تەرخان بکرێت، هەربۆیە لیژنەی ئەمنی و بەرگری
لە پەرلەمان لێکۆڵینەوەیەکی خستووەتە بەردەم مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی
عێراق لەبارەی زیادکردنی پشک و بودجەی وەزارەتی بەرگری بە مەبەستی ئەوەی بتوانێت
گرێبەستەکان بۆ کڕینی سیسمتی بەرگری واژۆبکات و بەرگری ئاسمانی و هێزی ئاسمانی پێ
پڕچەک بکات.
وتیشی، عێراق لە
هەرێمەوە تا باشور پێویستی بە سیستمێکی بەرگری ئاسمانی بەهێز هەیە.
بەدر زیادی ئەندامی
لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، بە مەبەستی کڕینی سیستمی
بەرگری ئاسمانی بەنیازە گرێبەست لەگەڵ فەرەنسا و کۆریای باشور و روسیادا واژۆ بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لەماوەی رابردوودا حاکم زاملی ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە
روسیا تودەی راگەیاند، دانوستان لە نێوان شاندی عێراقی و روسیدا بەڕێووەچووە بەمەبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400.
وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر عێراق سیستمی بەرگری ئێس-400 لە روسیا بکڕێت ئەوا سزای بەسەردا
دەسەپێنێت.
کـ، ئـ