راوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیرانى عێراق چارەسەرێک بۆ دابەزینى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى پێشنیاز دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "کاتەکە بۆ ئەو کارە گونجاوە".
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى دارایى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە لەبارەى ئەگەرى کەمکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى وتى "سیاسەتى نەختینەیى پشت بەو بڕە پارە یەدەگە بیانییە دەبەستێت کە پاڵپشتییە بۆ دینارى عێراقى".
راوێژکارى دارایى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد "پێشبینى
دەکرێت بەهاى دینارى عێراقى بەرەو باشى بچێت و ئەم کارەش بۆ سیاسەتى نەختینەى وڵات
بەجێدەهێڵرێت".
ئەو کاتەکە بە گونجاو دەزانێت بۆ دابەزینى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە
دینارى عێراقى بەمەرجى بوونى رێکخستنێکى دارایى و گەشەکردنێکى راستەقینە.
رونیشیکردەوە "بودجەى ٢٠٢٢ رووبەرووى فشارێکى گەورە دەبێتەوە،
بەتایبەتى کە بودجەى ٢٠٢١ لەسەر کورتهێنان بونیادنرا.
جەختیشى کردەوە "بەرزبوونەوەى نرخى نەوت کورتهێنان لە بودجەى
٢٠٢٢ کەمدەکاتەوە".