پاش ئەوەی لەسەر لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەریەکە لە ئەپڵیکەیشنەکانی فەیسبوک، ئیسنتاگرام و واتسئەپی سەر بە کۆمپانیای فەیسبوک لەکارکردن وەستان، ناوەندی بڵۆمبێرگی ئەمریکی ئاماری زیانەکانی وەستانی چەند کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەماوەی ئەو چەند کاتژمێری کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەستاوە، مارک زوکەبێرگی خاوەنی بڕی حەوت ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە".
لەلایەکی تریشەوە، ماڵپەڕی "روسیا تودەی" قەبارەی زیانە سەرەتاییەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "رێژەی پشکەکانی کۆمپانیای فەیسبوک بەبەهای ٣٢٣.٥٦ ملیۆن دۆلار دابەزیوە، کە ئەمەش دەکاتە رێژەی ٥.٥٪".
تەنانەت
رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، "لەئێستادا
فەرمانبەرانی کۆمپانیای فەیسبوک ناتوانن بچنە نێو باڵەخانەی فەیسبوکەوە".
هاوکات
شارەزایانی ئابووری جیهانیش ئاشکرایانکردووە، کە لە هەر کاتژمێرێکدا، خاوەنی
کۆمپانیای فەیسبوک بەهۆی راوەستانی ئەپڵیکەیشنەکەوە، بڕی ١٦٠ ملیۆن دۆلار زیانی
بەرکەوتووە.
لەبارەی
هۆکاری راوەستانی ئەپڵیکەیشنی فەیسبوکیشەوە، دووگ مادووری بەڕێوەبەری کۆمپانیای
"کنێت"ی ئەمریکی بۆ خزمەتوگوزارییەکانی ئینتەرنێت رایگەیاند،
"ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبوک هەندێک گۆڕاناکاریی لە زانیارییەکانی تۆڕەکەدا
کردووە، ئەم گۆڕانکارییانەش بوونە هۆی ئەوەی پەیوەندیی تۆڕەکە بە هێڵەکانی
ئینتەرنێتەوە ببچڕێت".
بەگوێرەی
زانیارییەکانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کنێت، گۆڕانکارییەکان کاریگەرییان کردووەتەسەر
"سێرڤەر"ی ئەپڵیکەیشنەکە و لەئەنجامیشدا، پەیوەندی ئەپڵیکەیشنەکە و
هێڵەکانی ئینەرنێت پچڕاوە.
لەمانگی تەمموزی
ئەمساڵدا، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی فەیسبوک، ئەپڵیکەیشنەکە "یەک ملیار و
١٩ ملیۆن بەکارهێنەری رۆژانەی هەبووە، هەندێک لە خەمڵاندنەکانیش، فەیسبوک بە
"خێزانی ئەپڵیکەیشنەکان" ناودەبەن.
کاتژمێر ٦:٥٠
خولەکی ئەم ئێوارەیە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتوون و لەناویشیاندا
فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەیە.
رۆژنامەی نیو یۆرک
تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی تیمی ئاسایشی فەیسبوک کە نەیانویستووە
ناوەکانیان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە، "لەکارکەوتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هێرشی
ئەلیکترۆنیی و هاککردن ناگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی تەکنۆلژیاکانی ئەپڵیکەیشنەکەشەوە،
بەیەکجاری ئەپڵیکەیشنەکە لەکارنەکەوتووە".
لەلایەکی تریشەوە،
ئاندی ستۆن وتەبێژی فەیسبوک لەپێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "ئێمە
ئاگاداری کێشەکەین و لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی بەخێرایی کێشەکە چارەسەر ببێت".
وتیشی، "داوای لێبوردن دەکەین بەهۆی راوەستانی ئەپڵیکەیشنەکەوە".
سەرباری
فەیسبوک، هەریەکە لە ئەپڵیکەیشنەکانی ئینستاگرام و واتسئەپ کەسەر بە کۆمپانیای
فەیسبوکن لەکارکەوتن، کۆمپانیای گۆگڵیش رایگەیاند، "تا ئێستا
خزمەتگوزارییەکانی (جیمەیڵ) بەردەوامە و هیچ راوەستانێک لە پرۆگرامەدا
رووینەداوە".
تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبوک، تۆڕێکی کۆمەڵایەتیییە و لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤دا لەلایەن مارک زوکەبێرگ
و دیمی لینەوە دامەزراوەسەرمایەی کۆمپانیاکە بە ٨٥ ملیار و ٩٦ ملیۆن دۆلار مەزەندە
دەکرێت، نزیەکی دوو ملیار و ٨٩ ملیۆن
بەکارهێنەری هەیە.
نەورەس غەریب