سەردێڕ:

تایوان راگەیاند ٥٢ فڕۆکەی چینی چوونەتە ناو کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیەوە

PM:11:11:04/10/2021

4768 جار خوێندراوەتەوە

لەو راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی بەرگریی تایوان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ ٣٤ فڕۆکەی راوکەری جۆری J-١٦ و دوو فرۆکە راوکەری جۆری SU-٣٠ لەگەل دوو فڕۆکەی دەریایی جۆری Y-٨ ASW، دوو فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و کۆنتڕۆڵی جۆری KJ-٥٠٠ و ١٢ فڕۆکەی بۆردومانکردنی جۆری H-٦،کایەی بەرگریی ئاسمانییان لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەکە بەزاندووە.


راگەیەندراوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، لە رێگەی بێ تەلەوە ئاگاداری فڕۆکەکان کراوە و بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانیان فرۆکەی دەورییەی مەدەنی و سستەمی موشەکی بەرگریی ئاسمانی خراوەنەتە کار.

فڕینەکان، لە ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠وە کە تایوان دەستی بە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان کردووە تاکو ئێستا، ئەو "پێشلکارییە" بووە کە لە رۆژێکدا زۆرترین فڕۆکەی تێدا بەشداری کردبێت.

لە رۆژی ١ی تشرینی یەکەم کە یادکردنەوەی راگەیاندنی کۆماری میللی چینە و دوو رۆژی دواتری کۆی گشتی رۆژانە ٩٣ فڕۆکە ناوچەی(ADIZ) کە تایوان رایگەیاندووە، بەزاندووە.

زیادکردنی ژمارەی فڕۆکەکان لەلایەن چینەوە بۆ بەزاندنی ناوچەی (ADIZ)، ئاماژەیەکە بۆ ھەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکە.













گەلەری