PM:09:16:04/10/2021
12024 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکان بڵاویانکردەوە، منداڵێك لە شاری رۆشستەر هێلزی ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا لەکاتی چونە ناو رووبارێکەوە قاچی بەر چەند ددانێکی جۆرێکی دایناسۆرێك دەکەویت کە ١٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە سەرەتادا خێزانەکەی و کەسانی دەوروبەری وایانزانیوە کە ئەمە بەردرێکە لە سروشتی رووبارەکە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەوەی لە گۆگڵ گەڕان، بۆیان دەرکەوت شتێکی گرانبەهایان دۆزیوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە،
ئەو ددانانە نەك تەنیا گرانبەهان بەڵکو مێژووین و شتێکی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانرێت
وانەی لەسەر بخوێنرێت و توێژینەوەی لەسەر بکرێت و ئەو زانیاریانەش لەلایەن مۆزەخانەی
یو ئۆف ئێمەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
منداڵەکە رایگەیاندووە،
''من دەمەوێت ببمە زانای شوێنەوار و پێم وایە ئەم دۆزینەوەیە من دەکاتە شوێنەوارناس''.