سەردێڕ:

فەیسبوک: داوای لێبوردن دەکەین

PM:07:32:04/10/2021

13024 جار خوێندراوەتەوە

لەپێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر، کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند، "ئێمە ئاگاداری وەستانی ئەپڵیکەیشنی فەیسبوکین و داوای لێبوردن دەکەین، لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ چاککردنەوە و کارپێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە بە خێرایی". هاوکات، "هۆکاری راوەستانی ئەپڵیکەیشنەکەی نەخستوەتەڕوو".


کۆمپانیای فەیسبوک ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەوڵدەدەین بەزووترین کات گرفتەکە چارەسەر بکەین و داوای لێبوردنیش دەکەین بۆ درووستبوونی گرفتەکە".
کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئەم ئێوارەیەوە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتوون و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەیە.
لەوبارەیەشەوە، ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، "هەژماری تۆڕەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی هەزاران کەس لەکارکردن وەستاوە و هێشتاش کۆمپانیای فەیسبوک هۆکاری وەستانەکەی روون نەکردووەتەوە". 














گەلەری