PM:07:06:04/10/2021
7868 جار خوێندراوەتەوە
کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئەم ئێوارەیەوە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتوون و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەیە.
هاوکات کاتێک کلیک لەسەر فەیسبووک دەکەیت دەنوسرێت: "ببوورە شتێک هەڵەیە" و دەشڵێت، "کاری لەسەر دەکەین و هەر کات چارەسەر کرا ئەوا بەردەست دەبێتەوە".
لەوبارەیەشەوە، ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، "هەژماری تۆڕەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی هەزاران کەس لەکارکردن وەستاوە و هێشتاش کۆمپانیای فەیسبوک هۆکاری وەستانەکەی روون نەکردووەتەوە".