سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:05:43:04/10/2021

9332 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زۆری خواست لەسەر نەوت، لە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٨١ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٧ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوە، بەڵام بڕیاری کەمکردنەوە و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان نەدا، کە دەبوایە زیاتر بەرهەمبهێندرێت بۆ دابەزاندنی نرخەکەی.

هاوکات، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

ھاوکات، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عیراقییە ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ھەناردەی زیاتری نەوتی عێراق کرد بە ڕێژەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی "ھەوڵێکی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ ھێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار."













گەلەری