سەردێڕ:

بۆچی گەردەلولی شاهین ئەو ناوەی لێنراوە؟

PM:05:17:04/10/2021

8032 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک ئیدارەی چاودێری کەش و هەوای هیندستان هەواڵی لەبارەی گەردەلولی جولابەوە بڵاوکردەوە، ناوەکەی بۆ گەردەلولی شاهین گۆڕا.


لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢١ کاتێک ناوەندی هۆشداریدانی هاوبەشی ئەمریکی لەبارەی گەردەلولەکانەوە هۆشداریدا، رایگەیاند، لە خۆرهەڵاتی کەنداوی بەنگالەوە گەردەلولەکانی جولاب بە ئاراستەی هیندستان و بەنگلادیش هەڵدەکەن. چەمکی "جولاب" پاکستان پێشنیازیکرد بۆ گەردەلولەکە کە بەواتای "گوڵ" دێت.

بەڵام کاتێک ناوەندی چاودێریکردنی کەش و هەوا لە هیندستان هەواڵەکەی راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا، گەردەلولی جولاب ئەگەری هەیە وەک گەردەلولی شاهین لە ٢ بۆ ٣ رۆژ دەرکەوێتەوە و هەڵبکاتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ناوەندی چاودێریکردنی کەش و هەوا لە هیندستان، دەوڵەتی قەتەر پێشنیازی کردووە گەردەلولەکە ناوبنرێت بە "شاهین" کەناوی باڵندەیەکە لە خێزانی هەڵۆ و بەکوردی پێیدەوترێت "شاهۆ".

گەردەلولی شاهین (Severe Cyclonic Storm Gulab–Shaheen) بەهێزە و لە ئێستادا چالاکە، کە خۆی لە بنەڕەتدا گەردەلولێکی کەمەرەییە.

سستمی ناونای گەردەلولەکان لە باکوری زەریای هیندییەوە بۆ یەکەمجار لە هاوینی ٢٠٠٤ەوە سەڵتەنەتی عومان پێشنیازیکرد لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لیژنەی گەردەلولە کەمەرەییەکان لە دەریای عەرەب و کەنداوی بەنگال لە ساڵی ١٩٩٩ لە مەسقەت.

کـ، ئـ








گەلەری