ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لەکاتی کردنەوە بازاڕدا ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە
هەروەها بەهاى تمەن بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٤٣ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی تمەن لەبەرامبەر دۆلاردا بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠
لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.