سەردێڕ:

لە کابوڵ هەشت چەکداری داعشی خۆراسان کوژران

PM:03:46:04/10/2021

2996 جار خوێندراوەتەوە

لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە نزیک باڵیۆزخانەی روسیا چەکدارانی تاڵیبان هەشت چەکداری داعشی خۆراسانییان کوشت.


ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان توانیویانە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە نزیک باڵیۆخانەی روسیا هەشت چەکداری داعش بکوژن و سیانی دیکە دەستگیر بکەن.

پێشتر، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەڵمەتێکیاندا لە شاری کابوڵ هێرشییان کردووە سەر شانەیەکی چەکدارانی داعشی خۆراسان و سەرجەمییان کوشتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسە و خوێندنی نوێژى مردوو لەسەر تەرمی دایکی زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیباندا لەمزگەوتی عەیدجە تەقینەوەیەک رویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران.













گەلەری