سەردێڕ:

لەبارەی دامەزراندنەوە؛ وەزیری پێشمەرگە روونکردنەوە دەدات

PM:03:21:04/10/2021

12380 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، لە ئێستادا هیچ دامەزراندێک لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەکراوە و پرسەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە راگیراوە.


شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ئێستادا، بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نییە و داوای دامەزراندن نەکراوە."

باسی لەوەشکردووە، "وەکو هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە."

راشیگەیاندووە، "ئەو دەنگۆیانەی باس لە دامەزراندن دەکات رەتدەکەینەوە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی رایدەگەێنێت."

وەزیری پێشمەرگه ئاماژە بەوەشکردووە، "بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە ئێستادا دەبێت لە ژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایە و ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فەرمییەوە."

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان خوێندن تەواودەکەن و بەشێکی زۆریشیان نە لەکەرتی گشتی و نە لەکەرتی تایبەتدا دەرفەتی کارکردنیان بۆ ناڕەخسێت، ئەمەش نیگەرانی گەنجان و چین و توێژە جیاوازەکانی بەدواداهاتووە. 

 













گەلەری