PM:03:12:04/10/2021
3636 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی روسیا گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت بۆ یەکەمجار موشەکێک لە جۆری کرۆز کە خێراییەکی لە خێرایی دەنگ زیاترە لەژێردەریاوە تاقیدەکرێتەوە.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، موشەکەکە بەشەو هەڵدراوە و بەسەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکاوە. پێشتریش موشەکی تسیرکۆنی لەسەر کەشتییەوە هەڵدا.
لەساڵی ٢٠١٨ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، کۆمەڵێ چەکی نوێیان
بەرهەمهێناوە کە خێراییەکەیان لە خێرایی دەنگ زیاترە و بەمەش سستمی بەرگری سوپای وڵاتەکەی
بەهێزتردەبێت.