سەردێڕ:

لەم پارێزگایە دوو ڕاوچى فڕێندران و تەرمى یەکێکیان بەکوژراوى دۆزرایەوە

PM:02:25:04/10/2021

9948 جار خوێندراوەتەوە

لەناوچەیەکى پارێزگاى دیالە چەند چەکدارێکى نەناسراو دوو راوچى ماسییان فڕاند و دواتر تەرمى یەکێک لە راوچییەکان بە کوژراوى دۆزرایەوە و تائێستا چارەنووسى ئەوى تریان دیار نییە.


نیهاد محەمەد، وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى دیالە بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "دوو راوچى کە لە دەریاچەى حەمرینەوە لە سنورى سەعدیە دەگەڕانەوە لە سنورى باقوبە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە فڕێنران".

وتیشى "دواتر تەرمی یەكێک لە راوچییەکان بە گولەبارانکراوى دۆزرایەوە و ئەوەى تریان تا ئێستا چارنووسی نادیارە".

وتەبێژى پۆلیسى دیالە رونیکردەوە "داعش لە پشت ئەو كردەوە تیرۆریستیەوەیە".

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی لەسنوری شارۆچكەی سەعدیە بۆ ئین ئاڕ تی ئاشكرایكرد، دوو راوچی ماسی پاش گەڕانەوەیان لەدەریاچەی حەمرینی سنوری سەعدیە بۆ باقوبە لەلایەن چەند چەكداریكەوە فڕێندران .


بڕیار محەمەد، گەرمیان








گەلەری